
سوودەکانی هەنجیر
هەنجیر یەكێكە لەو میوانەی کە لە کۆنەوە خەڵكی بەكاریان هێناوەو بایەخیان پێداوە بەمیوەیەكی تام وچێژ بەخش دادەنرێت ودەوڵەمەندە بەڤیتامینەكان بۆیە لەكۆندا وەك دەرمانێك بەكاریان هێناوەو سوودیان لێوەرگرتووە.
سوودەكانی
1- میز هێنەرەو بەردو لم لادەبات.
2- چارەسەری نەخۆشی خێرا لێدانی دڵ دەكات.
3- چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست دەكات وەك بەڵەك بوون.
4- نەرم كەرەوەیە بۆ گەدەو بەسوودە بۆ ئافرەتی دووگیان.
5- هەنجیر قەدەغەیە لەو كەسانەی بەدهەرسن یان قەڵەون یان نەخۆشی شەكرەیان هەیە.
6- خواردنی هەنجیر بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناهێڵیت.
7 - خواردنی هەنجیر ئازاری جومگەكان دەشكێنێ.
8- شیری هەنجیر دوومەڵ و مێخەك و بالوكە چارەسەر دەكات.
9- جگەر بەهێزو چالاك دەكات و هەڵئاوسانی سپڵ نا هێڵی.
10- گوورچیلەكان چالاك دەكات و سوڕی خوێن بەهێز دەكات
خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان داوای زیادکردنی موچەکانیان دەکەن کە ٦٠ بۆ ٩٠ هەزارە
خراپى دۆخى ژیان و نەبووی و کەمى ئەو موچەیەى وەریدەگرن، خاوەنپێداویستیە تایبەتەکانى کۆکردووەتەوە، ئەوان داوایانکرد دەستکارى پاشەکەوتى موچەکانیان بکرێت تا کەمێک لە ناڕەحەتییەکانى ژیانیان کەم بێتەوە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٠٠ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەن، لە کاتی سیستمی پاشەکەوتدا، حکومەت موچەی ئەمانیشی پاشەکەوت کرد و ئێستا بەشێکیان موچەکانیان بووە بە ٦٠ هەزار و بەشێکیشیان بووە بە ٩٠ هەزار دینار.
ئێستاش سیستمى نوێی پاشەکەوت کە مانگێکە حکومەت خستویەتییە بوارى جێبەجێکردنەوە، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانى نەگرتووەتەوە و داوا دەکەن هاوشێوەى فەرمانبەرانى دیکە سیستمەکە ئەوانیش بگرێتەوە.
لە پاڵ ئەو داوایەدا خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان داوا دەکەن حکومەت ئەو نۆ موچەیەشیان پێ بدات کە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
بەرپرسانى رێکخراوەکانى داکۆکیکار لە مافى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەڵێن، ئەگەر داواکارییەکان جێبەجێ نەکرێت، ناچارن خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
ئەمە یەکەمجار نییە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بۆ داواکردنى مافەکانیان گردبوونەوە ئەنجامبدەن، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن حکومەت گوێی بۆ داواکانیان نەگرتووە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ بەوە تۆمەتبار دەکات، رێگریان کردووە لە چونە ناوەوەی تیمی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو شوێنانەی گومانی هەبوونی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لێ دەکرێت لە سوریا.
لایخۆشیانەوە بەرپرسانی مۆسکۆ، تۆمەتەکەیان رەتکردەوە وهەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییان بە نەرێنی وەسف کرد لەوەی "کەمتەرخەم"بوون لەبەرامبەر هێرشە سێ قۆڵییەکانی فەرەنسا و ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ سەر سوریا.
دوا بەدوای ئەو هێرشەش واشنتن فشارەکانی بۆسەر مۆسکۆ زیاد کرد، بە سەپاندنی سزای زیاتر بۆ سەر چەندین بەرپرس و بازرگانی روسیا، بەتۆمەتی فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە رژێمی سوریا.
دوا بەدوای هێرشەکەش، هەر یەکە لە تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕوبەڕووی رەخنەی توند بوونەوە لەلایەن رکابەرە سیاسییەکانی وڵاتەکانیان بەهۆی بەژدارییان لەو هێرشەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا.

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند.
سەعد خالید، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەخەندان-ی راگەیاند، "وەکو حزبی زەحمەتکێشان پشتیوانی لە لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دەکەین، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق و داوا لەخەڵک و لایەنگرانی خۆمان دەکەین، دەنگ بە هاوپەیمانی بدەن".
وتیشی،"پشتیوانی ئێمە بۆ لیستەکە، لەسەر بنەمای کارنامەی هاوپەیمانی-یە، کە نزیکە لە خواستەکانی ئێمە و پڕۆژەی هاوپەیمانی چوارچێوەیەکە بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان پێیەتی، دەتوانن لەو چوارچێوەیەدا کاربکەن".
هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، له هه‌رێمى كوردستان به ژماره ١٥٣ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مانى عێراقى كردووه و له ناوچه جێناكۆكهكانیش به ژماره ١٨٣ له چوارچێوه‌ى لیستى نیشتیمان‌دا به‌شدارى هه‌ڵبژاردن دەکات

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار مووشه‌كێكى له گورزی سه‌ربازی له دژی سوریا به‌كارهێناوه‌و كه تێچوونه‌كه‌ی ده‌گاته 1.4 ملیۆن دۆلار.
به پێی رۆژنامه‌كه ئه‌و مووشه‌كه له جۆری"AGM-158B JASSM-ER"یه‌و توانای هاویشتنی به‌دووری 575 میل هه‌یه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی.
ئه‌و مووشه‌كه، له ده‌ریای سپییه‌وه له رێگای"بی -1 لانسه‌ر"فڕۆكه‌ی جه‌نگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكی هاوێشتراوه كه ته‌نیا هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كاریده‌هێنێت.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا 85 موشه‌كى له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سوریا به‌كارهێناوه‌و ئه‌و بنكانه‌ى به ئامانج گرتووه، كه گومان ده‌كرا بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیاییه به‌كاربهێندرێن، له سێ كه‌شتی جه‌نگی و ژێر ده‌ریاییه‌كان و سه‌كۆی"بی -1 لانسه‌ر"ه‌وه هاوێشتراون.
یه‌كێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و موشه‌كه به‌و شێوه‌یه دروستكراوه، كه سیسته‌می موشه‌كی "ئێس 400"ی رووسی توانای نییه بیدوزێتهوه یان رێگری لێ بكات.
ئه‌مه‌ریكا له ساڵی (2014)ه‌وه له مانۆری سه‌ربازی سوپای توركیا، ئه‌و مووشه‌كه‌ى به‌كارهێناوه بۆ یه‌كه‌م جارە له شه‌ڕدا به‌كارده‌هێنرێت.

ئەندامێكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ پاشەکەوتکردن لە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ حكومه‌ت پێویستی بە دوو ملیار دینار هەیە.
ئاواز حەمید، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی ناوخۆش لە پەرلەمانی کوردستان داوایان کردووە، ئەو بڕە پارەیە دابین بکات بۆئەوەی پاشەکەوتی وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاری تێدا بکات.
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا گۆڕانکاری لە مووچەی پاشەکەوتی فەرمانبەراندا بکات ١٢ ملیار دیناری بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش تەرخانکرد.
بڕیاره سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان وه‌زاره‌تى دارایى و ناوخۆ و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌ڕله‌مان ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فهرمانبهرانخۆ.

مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی رایگەیاند، لەدوای راپەڕینەوە دروستبونی وجودی کوردی لەشێوەی یاسایی، هەندێک ئاماژەی نەشارەزایی سەرکردایەتی کوردی دەرخستووە، و رەهەندی دۆڕاندنی پێوە دیاربووە.
مەسعود عەبدولخالق لە بەرنامەی رۆژباس-ی کەناڵی خەنداندا، ئاماژەی بە پڕۆژە بڕیاری ژمارە ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش کرد، کە لە بەرژەوەندی کورد لە ساڵی ١٩٩١ دەرکراوە، وتی" هەر ئەو کاتە سەرکردایەتی کوردی شیوانشێوی لەگەڵ رژێمی بەعس دروستکردووە، نیشانەی نەشارەزایی پێوە دیار بووە".
ئاماژەشی بەوەدا، دوای روخانی رژێمی سەدام لەساڵی ٢٠٠٣ بەهێزترین پێکهاتە کورد بووە، "بەڵام لە ئێستادا لاوازترین پێکهاتە کوردە" مەسعود عەبدولخالق وای ووت.
سەبارەت بە هۆکاری شکستەکانی سەرکردایەتی کورد لەو دەستکەوت و پێگە نێودەوڵەتییانە، ئەوەی روونکردەوە، "ناتوانرێت لە هەمان کاتدا دەوڵەت دروستبکەیت و گەندەڵیش بکەیت، لە یەک کاتدا پارێزگاری لە ماڵ و سامانێکی حەرام و کوردستانێکی حەڵاڵ ناکرێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جەختی لەوە کردەوە تەنها ژێرخانی ئابوری وێران نەکراوە لە کوردستان بەڵکو ژێرخانی پەروەردەیی و ئاسایشیش خاپور کراوە.


خەڵکی کوردستان دەنگ بە کاندیدی لیستە عەرەبییەکان نادەن
هاووڵاتیان: ئەوانەی لەسەر لیستی عەرەبی خۆیان کاندید کردووە خیانەتکارن
-------------------------------------------------------------
راى خؤت بلئ........

درووشمی سەر پۆستەری کاندیدێکی کۆمەڵی ئیسلامی گۆڕدراوە و کراوە بەوەی کە "ئەگەر دەنگم پێبدەی ئەوا رۆژووی رەمەزان دەکەمە یەک رۆژ"..
بڵاوكراوه به‌سه‌ركه‌وتووی زیاد كرا بۆ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تت
گه‌شتیت به 50000 هاوڕێ ئیتر ناتوانی هاوڕێه‌تی كه‌سی تر بكه‌یت
ئه‌م په‌ڕگه‌یه قه‌باره‌كه‌ی زۆره قه‌باره‌ی ڕێگه پێدراو بریتیه له (6 MB)
سه‌ركه‌وتوو نهوو ،ئه‌م جۆره په‌ڕگه‌یه پاڵپشتی نه‌كراوه.


